لە مانگێكدا 6 هەزار كەس لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 6,599 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال یان كردووە 405 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 1,724 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 1,187 نەخۆش لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێ و 1,010 نەخۆش لە بەشی شكاوی بینراون و هەروەها 894 نەخۆش لە بەشی پێست و 779 نەخۆش لە بەشی چاو و 510 نەخۆش لە بەشی میز و میزەڕۆ بینراون و چارەسەر كراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:02/06/2026