مانگی ڕابردوو 3,057 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,057 كەس سەردانیان كردووە و 2,020 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 943 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,077 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون و هەروەها 1,077 پشكنین كراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 462 هەڵكێشانی ددان و 585 پڕكردنەوەی ددان و 138 پاككردنەوەی ددان و 84 ڕێككردنەوەی ددان و 17 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە، هەروەها 657 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:56:02/06/2026