مانگی ڕابردوو 1,841 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,841 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 935 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 906 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 160 هەڵكێشانی ددان و 307 پڕكردنەوەی ددان و 172 پاككردنەوەی ددان و 55 ڕێككردنەوەی ددان و 7 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 370 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:31:01/06/2026