سوپاس و پێزانین بۆ پەرستاران و مامانان و كارمەندانی تەندروستی
" تەندروستی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە، د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێكی فەرمیدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پەرستاران و مامان و پەرستارانی ژنان و مناڵبوون و كارمەندانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەی كرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان لە كەرتی تەندروستی.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بە كەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆش، ڕایگەیاندووە بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانینیان ئاراستە بكات و هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواستون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:08:11/05/2026