تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی شار چارەسەركرا
" تەندروستی"
لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر بۆ هاووڵاتیەكی باشووری عێراق كرا كە تووشی تای خوێنبەربوون بوو و نەخۆشخانەی بەجێهێشت و بە تەندروستیەكی باشەوە گەڕایەوە ماڵەوە.
دە ڕۆژ لەمەوبەر هاووڵاتیەكی تەمەن 32 ساڵی خەڵكی پارێزگای واست سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد بەهۆی بوونی ئازارێكی زۆری جەستە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی كە نیشانەكانی تای خوێن بەربوونن و پێش ماوەیەك كەسێكی نزیكی بەهۆی تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستدابوو.
لە نەخۆشخانەی شار نموونەی پشكنین لە نەخۆشەكە وەرگیرا و ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا كرا و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێن بەربوونە و لەلایەن تیمێكی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی شار دەستكرا بە چارەسەری پێویست پێش ئەوەی حاڵەتەكەی بگاتە خوێن بەربوون و هەموو رێككارە تەندروستییەكانی بۆ ئەنجام درا و چاكبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:45:11/05/2026