بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت دەكرێت


" تەندروستی"

بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە سەبارەت بە زیادكردنی هەماهەنگی نێوانیان و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان و بەدواداچون بۆ گرفتەكان.

كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتی د.سۆران عومەر یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی د.ژووان شەریف لێپرسراوی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و ئەندامانی لیژنەكان لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە لەگەڵ نوێنەرانی نەخۆشخانە تایبەتەكان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری و پابەندبوون بە ڕێنماییە كارپێكراوەكانی كەرتی تەندروستی بوو لەگەڵ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی هاوڵاتیانی دەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:10/05/2026