نەشتەرگەری لابردنی گرێی خوێن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا
" تەندروستی"
لە نەخۆشخانەی شار لەلایەن تیمێكی پسپۆڕ و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئارام بارام پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی دڵ و سنگ و بۆرییەكانی خوێن نەشتەرگەری لابردنی گرێی خوێنی پێی چەپ (گڵۆڵەی خوێن) بۆ نەخۆشێكی تەمەن 18 ساڵ بە سەركەوتوویی ئەنجام درا.
چیرۆكی نەخۆشەكە:
نەخۆشەكە پێش دوو ساڵ هەمان نەشتەرگەری لە دەرەوەی نەخۆشخانەی شار بۆ ئەنجام دراوە و سەركەوتوو نەبووە، دوای ئەوەی حاڵەتەكەی دروست بووەتەوە پێش ماوەیەك سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی شاری كردووە و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ بینراوە و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست، پزیشكی پسپۆڕ بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەی داوە.
شێوازی نەشتەرگەرییەكە:
پرۆفیسۆر د.ئارام بارام سەرپەرشتی تیمێكی لێهاتووی لە پزیشكان و كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شار كرد بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە بە شێوازی برینی كراوە و گرێ خوێنیەكە بەسەركەوتووی دەرهێنرا و ئێستا نەخۆشەكە تەندروستی جێگیرە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:10/05/2026