ئەمساڵ 3,400 بوتڵ خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 3,400 بوتڵ خوێن لە بانكی خوێن لە شاری سلێمانی بۆ تووشبووانی تالاسیما دابین كراوە.
مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو 874 بوتڵ خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیما دابین كراوە و مانگی شوباتی ڕابردوو 764 بوتڵ خوێن و مانگی ئازاری ئەمساڵ 906 بوتڵ خوێن و مانگی ڕابردوو 856 بوتڵ خوێن لە بانكی خوێن لە سلێمانی بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:59:07/05/2026