مانگی ڕابردوو 365 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 365 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 109 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 63 نەشتەرگەری گەورە و 179 نەشتەرگەری مام ناوەند و 4 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 177 تیشك و 153 سۆنەر و 104 پشكنینی سیتی سكان و 144 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە، هەروەها 6,861 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە و 2 كەس سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:55:05/05/2026