كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهیڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی بە گشتی و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاریەكان لە ناوەندە تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و تایبەت كرا و گفتوگۆ كرا لەبارەی كێشە و گرفت و پێشنیار و داواكارییەكان و بڕیاری پێویست لەسەر چەندین تەوەر درا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:05/05/2026