لە ڕێگەی هەناوبینی تورەكەی زراوی نەخۆشێك لابرا
" تەندروستی"
لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی نەخۆشخانەی شار و ستافی بەشی نەشتەرگەری بەسەرپەرشتی د.هۆشەنگ ئازاد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی نەشتەرگەرییەكی وورد لە ڕێگەی هەناوبینی بۆ لابردنی تورەكەی زراو بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كە لە پەنجاكانی تەمەنیدا بوو.
چیرۆكی نەخۆشەكە:
نەخۆشەكە دەیناڵاند بەدەست ئازارێكی بەردەوامی بەشی خوارەوەی گەدەی و دوای ئەوەی سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی شاری كرد و پشكنینی تەواوەتی بۆ ئەنجام درا، جۆری نەخۆشییەكەی دیاریكرا كە هەبوونی بەردی زراو بووە.
پڕۆسە پزیشكییەكە:
دوای دیاریكردنی حاڵەتەكە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری لەرێگەی ئامێری هەناوبینی بەبێ كردنەوەی سكی نەخۆشەكە و برینی گەورە، لە نەشتەرگەرییەكی ووردا تورەكەی زراوی نەخۆشەكە لابرا.
دەرەنجام دوای چارەسەر:
ئێستا نەخۆشەكە لەژێر چاودێری پزیشكدایە و باری تەندروستی زۆر جێگیرە و بەرەو چاكبوونەوەی تەواوەتی دەچێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:20:05/05/2026