مانگی ڕابردوو 29,543 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی شار 29,543 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 23,407 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,097 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,162 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,999 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 961 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 813 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 561 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 528 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,088 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 407 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 128 نەشتەرگەری قەستەرە و 84 شەبەكە و باڵۆن و 47 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 48,862 شیكاری تاقیگەیی و 2,877 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 11,409 تیشك و 250 ئیكۆ و 4,675 سۆنەر و 685 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:38:04/05/2026