مانگی ڕابردوو 1,799 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,799 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 250 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,042 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 507 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 144 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 1 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و 8 نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 154 كەس داخڵ كراون و 32 یان لە بەشی سووتاوی و 122 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:04/05/2026