لەمانگێكدا 449 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە سەنتەری تیشك 449 نەخۆش سەردانیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 217 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 232 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری تیشك 145 پشكنینی سیتی سكان و 144 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 160 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:04/05/2026