مانگی ڕابردوو 4,018 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 4,018 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,700 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 2,318 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 105 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 960 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,956 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 1,052 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 50 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:03/05/2026