لەمانگێكدا 763 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,004 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,115 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 763 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 390 منداڵ كوڕ بوون و 373 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 434 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 329 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 263 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 993 تیشك و سۆنەر گیراوە و 3,067 پشكنینی تاقیگەیی و 200 چارەسەری سروشتی و 507 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:14:03/05/2026