مانگی ڕابردوو 7,795 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,795 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 395 نەشتەرگەری گەورە و 266 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,172 پشكنینی پەستانی چاو و 676 ئۆ سی تی و 59 یاك لەیزەر و 213 پشكنینی گلێنە و 72 پشكنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,006 پشكنینی چاویلكە و 411 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 177 تیشك گیراوە و 510 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:01:03/05/2026