خولێكی خۆپارێزی پیشەیی بۆ ستافی نەخۆشخانەكان كرایەوە
" تەندروستی "
بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە هاوكاری هۆبەی پەرەپێدانی پیشەیی، خولێكی خۆپارێزی پیشەیی بۆ ستافی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە بۆئەوەی پارێزراو بن لە تووشبوون بە نەخۆشیەكان.
وانەكانی خولەكە لەلایەن دكتۆر شاهۆ پسپۆڕی تەندروستی گشتی ووترایەوە و هۆشیاری پێویست درایە بەشداربووان چۆن خۆیان بپارێزن و چۆن وا بكەن پارێزراو بن لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكان لە كاتی كاركردن.
ئامانجی خولەكە بۆ هۆشیاركردنەوەی كارمەندانی تەندروستیە لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی یان حاڵەتی نەخوازراو لە كاتی كاركردن كە ئەوە یەكێكە لە پرەنسیپە گرنگەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:00:30/04/2026