خولێكی ڕاهێنانی چارەسەری سروشتی بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو


" تەندروستی "

بەسەپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لەلایەن پزیشكێكی پسپۆڕی ئەمریكی بە هاوكاری ڕێكخراوی وچان خولێكی ڕاهێنانی چارەسەری سروشتی بەسەركەوتوویی لە نەخۆشخانەی شار كۆتایی هات.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە نەخۆشخانەی شار بە ئامادەبوونی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان خولێكی پێنج ڕۆژەی چارەسەری سروشتی بۆ ژمارەیەك كارمەند و چارەسەركاری سروشتی نەخۆشخانەی شار كۆتایی هات.

وانەكانی خولەكە لەلایەن د.ئەپریل گامبلی پزیشك و چارەسەركاری سروشتی ئەمریكی بە كارمەندانی بەشی چاودێری ووردی نەخۆشخانەی شار وترایەوە كە خولەكە بە هاوكاری ڕێكخراوی وچان ڕێكخرابوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:42:21/04/2026