لەمانگێكدا 12,288 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12,288 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,560 منداڵ داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 326 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 612 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 47 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 57 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 203 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 7,599 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 125 ئیكۆ و 8 نازور ئەنجام دراوە و 786 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:25:13/04/2026