لەمانگێكدا 181 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 181 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 5 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 60 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 35 نەشتەرگەری گەورە و 63 نەشتەرگەری مام ناوەند و 18 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 72 پشكنینی تیشك و 58 پشكنینی سۆنەر و 68 پشكنینی سیتی سكان و 96 چارەسەری سروشتی كراوە ، هەروەها 3,153 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە و 4 كەس سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:54:09/04/2026