مانگی ڕابردوو 697 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2,991 نەخۆش سەردانیان كردووە و 923 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 697 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 354 منداڵ كوڕ بوون و 343 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 414 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 383 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 11 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 128 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 827 تیشك و سۆنەر گیراوە و 2,377 پشكنینی تاقیگەیی و 108 چارەسەری سروشتی و 609 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:06/04/2026