مانگی ڕابردوو 1,107 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,107 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 509 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 598 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 112 هەڵكێشانی ددان و 175 پڕكردنەوەی ددان و 53 پاككردنەوەی ددان و 45 ڕێككردنەوەی ددان و 9 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 215 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:55:06/04/2026