لەمانگێكدا 1,450 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,450 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 268 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 845 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 337 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 89 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 4 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 85 نەشتەرگەری گەورە بووە، هەروەها 92 كەس داخڵ كراون و 28 یان لە بەشی سووتاوی و 64 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:39:06/04/2026