ئاماری نەخۆشخانەی دڵ لە ڕۆژانی پشووی جەژن و نەورۆز
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە ڕێكەوتی (19 بۆ 28/3/2026) لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی 627 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی دڵ 85 نەشتەرگەری قەستەرە و 49 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:42:30/03/2026