نزیكەی 10 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە ڕێكەوتی (19 بۆ 29/3/2026) لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری 9,793 كەس سەردانیان كردووە و 1,783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 687 نەشتەرگەری فریاكەوتن و جۆراوجۆر و 35 قەستەرە ئەنجام دراوە و 96 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 58 برینداری جۆراوجۆر چارەسەركراون.
لە ماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی شار 267 شووشتنەوەی گورچیلە و 925 هێلكاری دڵ و 884 سۆنار ئەنجام دراوە و هەروەها 16,250 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر كراوە و 2,968 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:29:30/03/2026