قوباد تاڵەبانی: دڵخۆشین بە بوونی نەخۆشخانەیەكی وەك شار


" تەندروستی "

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی شاری  كرد و لە نزیكەوە بەشەكانی چارەسەركردنی هاوڵاتیانی بەسەركردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە پێشكەوتوویی نەخۆشخانەكە و چارەسەرەكانی دەربڕی.

ئەمڕۆ یەكشەمە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد و لەلایەن بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەر و ستافی كارگێڕی نەخۆشخانەكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا شێوازی كاری ستافی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و ئیداری نەخۆشخانەكە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕوونكرایەوە و باس لە پلانێكی تۆكمەی كەرتی تەندروستی سلێمانی كرا بۆ ئەگەری هەر پێشهاتێكی نەخوازراو لە دەرئەنجامی ئەو ناسەقامگیریەی لە ناوچەكە هەیە.

لە سەردانەكەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: دڵخۆشە بەوەی سەرەڕای چەندین كۆسپ و قەیرانی دارایی نەخۆشخانەی شار بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی بێوچانی هاوڵاتیان بە شێوەیەكی تەواو سەردەمیانە و پاڵپشتی تەواو دەبن و هەوڵی دابینكردنی پێداویستییەكانی دەدەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:31:15/03/2026