قوباد تاڵەبانی: شانازی بە كەرتی تەندروستی سلێمانییەوە دەكەم
" تەندروستی "
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی دووپاتكردەوە و ڕاگەیاند: شانازی بە كەرتی تەندوستی سلێمانییەوە دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەمە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی و ستافی بەڕێوبەرایەتییەكە پێشوازی لێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاپۆرتێكی ووردی لەبارەی كارەكانی سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی سنوورەكە پێشكەشی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد و باسی لەوەكرد تیمەكانی تەندروستی بە بەردەوامی و 24 كاتژمێر لە ئەركدان و لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەردەوامن.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوای بەسەركردنەوەی چەند بەشێك ووتی: سوپاسی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندوستی و ئیدارییەكان دەكات و وەك ڕابردوو هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تەندروستی دەكات و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك زیاتر گرنگی و پەرە بە كەرتەكە بدەن لەپێناو ڕەخساندنی ژیانێكی تەندروست بۆ هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:30:15/03/2026