لەمانگێكدا 18,712 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,712 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,358 منداڵیش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 305 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 780 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون ، 317 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 134 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 108 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 257 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12,289 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 383 سۆنەر و 226 ئیكۆ و 25 نازور ئەنجام دراوە و 800 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:07:10/03/2026