مانگی ڕابردوو 293 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 293 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 103 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 43 نەشتەرگەری گەورە و 113 نەشتەرگەری مام ناوەند و 23 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 176 پشكنینی تیشك و 112 پشكنینی سۆنەر و 90 پشكنینی سیتی سكان و 128 چارەسەری سروشتی كراوە ، هەروەها 7,613 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە و 19 كەس سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:55:10/03/2026