مانگی ڕابردوو 8,373 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 8,373 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 488 نەشتەرگەری گەورە و 253 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3,988 پشكنینی پەستانی چاو و 627 ئۆ سی تی و 200 پشكنینی گلێنە و 41 پشكنینی پانتایی بینین و 66 یاك لەیزەر و ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,341 پشكنینی چاویلكە و 701 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 47 تیشك گیراوە و 1,035 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:33:08/03/2026