لەمانگێكدا 2,075 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,075 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 967 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,108 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 218 هەڵكێشانی ددان و 322 پڕكردنەوەی ددان و 12 دروستكردن و چاككردنی تاقمی ددان و 188 پاككردنەوەی ددان و 83 ڕێككردنەوەی ددان و 14 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری و 888 پشكنینی ددان ئەنجام دراوە، هەروەها 353 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:18:08/03/2026