مانگی ڕابردوو 906 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,261 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,280 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 906 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 441 منداڵ كوڕ بوون و 465 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 570 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 336 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 12 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 277 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 985 تیشك و سۆنەر گیراوە و 2,500 پشكنینی تاقیگەیی و 265 چارەسەری سروشتی و 620 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:48:06/03/2026