ئامادەكاریی بۆ بەردەوام بوونی خزمەتگوزاری تەندروستی دەكرێت


" تەندروستی "

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی هەرێم، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ د.ماكوان جەمیل بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی كۆبونەوەیەكی گرنگیان ئەنجام دا.

لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا بە تەرخانكردنی بڕێك پارەی مانگانە بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی وەك ئامادەكاریی بۆ ئەم دۆخەی ئێستا ناوچەكە و هەرێمی كوردستانی گرتووتەوە  لەپێناو ئەوەی لە ڕووی تەندروستی هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆئەوەی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان بەردەوام بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:58:03/03/2026