لەمانگێكدا 371 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە سەنتەری تیشك 371 نەخۆش سەردانیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 148 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 223 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری تیشك 128 پشكنینی سیتی سكان و 111 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 132 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:10:02/03/2026