بانگەواز بۆ كاركردن لە مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی
" تەندروستی"
مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی لە سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كارمەندانی تەندروستی دەكات هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە لە پیشەی تەكنیكی پەلی دەستكرد لە مەڵبەندەكەیان سیڤی خۆی پێشكەش بكات، بەپێی چەند مەرجێك:
- داواكار كارمەندی هەمیشەیی تەندروستی بێت.
- هەڵگری بڕوانامەی چارەسەری سروشتی بێت.
- پابەندی بەردەوامی پیشەكەی بێت لە مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی لە داهاتوودا.
- كارامەیی لە هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ نەخۆش و هاوپیشەكانی لەشوێنی كارەكەی.
چۆنیەتی پێشكەش كردنی داواكاریی:
لەڕێگەی هێنانی سیڤی بۆ مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی لە سلێمانی دەبێت یان ناردنی سیڤی بۆ ئیمەیڵی (hrofficer.sulaymaniyah@emergency.it) و دواین ڕۆژ بۆ پێشكەش كردنی داواكاریی ڕێكەوتی 10/3/2026 دەبێت.
شوێن و ماوەی كاركردن:
كاركردن لە مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی دەبێت و كاتی كاركردن ڕۆژانە 8 كاتژمێر لە 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە و پاشان بەپێی پێویست دەبێت و 24 ڕۆژ مۆڵەتی لە ساڵێكدا دەبێت لەگەڵ پشووی رۆژانی هەینی و شەممە و پشوو و بۆنەی فەرمی و هەروەها 36 كاتژمێر مۆڵەتی كاتی لە ساڵێكدا دەبێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:58:02/03/2026