خولێك بۆ چارەسەركارانی سروشتی نەخۆشخانەی شار كرایەوە


" تەندروستی"

بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، خولێكی تایبەت بۆ چارەسەركارانی سروشتی بەشی چاودێری ووردی نەخۆشخانەی شار بە ئامادەبوونی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان كرایەوە.

وانەكانی خولەكە لەلایەن پزیشكێكی ئەمریكی دەوترێتەوە كە بڕوانامەی دكتۆرای هەیە لە چارەسەری سروشتی و چاودێری وورد و خولەكە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و وانەكانی دوو ڕۆژ تیۆرییە و سێ ڕۆژەكەی تر پراكتیكیە و نزیكەی 60 چارەسەركاری سروشتی بەشدارن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:19/02/2026