د.سەباح نەسرەدین: هاتنی مانگی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت
" تەندروستی"
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەكەم بەم بۆنەیەوە و داواكارم لە خودای گەورە پەرستنی هەمووان قبووڵ بكات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی زیاتر بۆ هەمووان.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانمان دەخوازین لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و هەروەها سوپاسی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی دەكەین كە لەڕێگەی دەوامی فەرمی و ڕاوێژكاری بەردەوامن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.
دووبارە پیرۆز بێت هاتنی مانگی ڕەمەزان..
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:18/02/2026