شاندی تەندروستی بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتیان لە دوبەی كرد


" تەندروستی "

بە سەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و شاندی باڵای وەزارەتی تەندروستی كە پێكهاتوون لە ڕاوێژكار و بەڕێوبەرانی گشتی تەندروستی ، زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیدار لە پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی (WORLD HEALTH EXOP) بۆ بواری تەندروستی و پزیشكی لە وڵاتی ئیمارات ئەنجام درا.

كۆبونەوە و دیدارەكانی شاندی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ داهێنەران و خاوەن شارەزایانی ئامێر و پێداویستی پزیشكی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:48:13/02/2026