سەنتەری ئۆدیۆلۆجی شوێنێك بۆ چارەسەری كێشەكانی بیستن
" تەندروستی "
سەنتەری ئۆدیۆلۆجی شەهید ئەنوەر مەجید سوڵتان شوێنێكە بۆ چارەسەر و دیاریكردنی كێشەكانی بیستن و ڕۆژانە بەردەوامە لە خزمەتكردنی ئەو نەخۆشانەی بۆ كێشەكانی گوێ و بیستن سەردانی دەكەن.
لە سەنتەرەكەدا 12 بەش هەیە بە بەردەوامی كاروبارەكانیان ڕادەپەڕێنن و دوای ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان ڕەوانەی سەنتەرەكە دەكرێن ، ڕاستەوخۆ بە ئامێری پێشكەوتوو پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێت و حاڵەتەكی دیاری دەكرێت.
مانگانە نزیكەی هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری ئۆدیۆلۆجی شەهید ئەنوەر مەجید سوڵتان دەكەن و ئەو كەسانەی پێویستیان بە ئامێری بیستن (سەماعە) هەیە لە سەنتەرەكە بۆیان دابین دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:10:11/02/2026