د.سەباح بە یاوەری شاندی تەندروستی سەردانی ئیماراتی كرد
" تەندروستی "
شاندێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بە ئەندامێتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران و بەڕێوبەرانی گشتی تەندروستی سەردانی وڵاتی ئیمارات یان كرد.
لەكۆبونەوەیەكدا شاندەكەی تەندروستی هەرێم لەگەڵ د.ئەحمەد بن عەلی سایغ وەزیری تەندروستی ئیمارات گفتوگۆیان كرد لەبارەی زیادكردنی هاوكاری و هەماهەنگی و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی ئیمارات بۆ پێشخستنی سیستمی تەندروستی.
هەردوولا ئاڵوگۆڕی شارەزایی پزیشكی و تەندروستی و هەروەها چەندین پڕۆژە و بەرنامە و پڕۆگرامی ستراتیژی یان تاوتوێ كرد.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:31:10/02/2026