مانگی ڕابردوو 832 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,803 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,127 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 832 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 406 منداڵ كوڕ بوون و 426 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 499 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 333 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 17 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 215 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 797 سۆنەر گیراوە و 3,898 پشكنینی تاقیگەیی و 240 چارەسەری سروشتی و 717 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:54:09/02/2026