لەمانگێكدا 315 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 315 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 6 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 113 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 111 نەشتەرگەری مام ناوەند و 40 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 193 پشكنینی تیشك و 109 پشكنینی سۆنەر و 88 پشكنینی سیتی سكان و 96 چارەسەری سروشتی كراوە ، هەروەها 7,703 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە و 10 كەس سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:15:09/02/2026