مانگی ڕابردوو 24,430 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی شار 24,430 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 17,754 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,702 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 918 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 5,209 نەخۆش داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە 1,526 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 893 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 506 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 610 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 473 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 484 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 973 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 223 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 76 شەبەكە و باڵۆن و 63 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 64,279 شیكاری تاقیگەیی و 2,492 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 10,645 تیشك و 393 ئیكۆ و 2,246 سۆنەر و 649 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:09/02/2026