لەمانگێكدا 824 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 824 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 179 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 2 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 75 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 45 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 317 مامۆگرافی و 148 سۆنەر ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:00:09/02/2026