مانگی ڕابردوو 7,549 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,549 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 497 نەشتەرگەری گەورە و 225 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3,350 پشكنینی پەستانی چاو و 555 ئۆ سی تی و 218 پشكنینی گلێنە و 62 پشكنینی پانتایی بینین و 57 یاك لەیزەر و ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,910 پشكنینی چاویلكە و 699 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 158 تیشك گیراوە و 3,093 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:05/02/2026