لەمانگێكدا 583 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,726 نەخۆش سەردانیان كردوە و 821 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 583 بوژانەوەی دڵ و 42 نەشتەرگەری دڵ و 308 نەشتەرگەری قەستەرە و 184 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 292 پشكنینی سیتی سكان و 430 ئیكۆ و 270 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 139 چارەسەری سروشتی كراوە و 286 تیشك گیراوە و 2,774 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:49:05/02/2026