مانگی ڕابردوو 3,221 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,221 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,383 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,838 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 54 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 833 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,815 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 547 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 26 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:12:05/02/2026