چاودێری كردن و چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە بەردەوامە
" تەندروستی "
لە ڕۆژی 4 ی شوبات ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ، لە نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تووشبووانی شێرپەنجە و چارەخوازان بەردەوام بوو.
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ، لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك و هەروەها كلینكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك بینینی نەخۆش و تووشبووانی شێرپەنجە و چارەسەركردنیان بەردەوام بوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:26:04/02/2026