خولێكی تایبەت بە چارەسەری سروشتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، خولێكی تایبەت بە چارەسەری سروشتی بۆ چارەسەركارانی سروشتی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو.
خولەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پەیمانگای تەكنیكی و پیشەیی برایت بەردەوام بوو بە ناونیشانی ( PNF Approach - Clincal Application) و ئەوە یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق خولێكی لەو شێوەیە لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:41:04/02/2026